وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر بەرزكردنەوەی پلە و سەرمووچەی مامۆستایان دەدات و داوای دەستبەجێ جێبەجێكردنی دەکات.
بەگوێرەی نووسراوێك كە ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، لەلایەن نووسینگەی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بڵاو كراوەتەوە، پەرلەمانتارێك نووسراوێكی ئاراستە كردووە و تێیدا داوای جێبەجێكردنی بەرزكردنەوەی پلە و بەستنی سەرمووچەی مامۆستایان دەكات، وەزیریش رەزامەندیی لەسەر دەدات و داوای ئەنجامدانی رێكارییەكان دەكات.
نووسینگەی وەزیری دارایی دەشڵێ، "دوای ئەوە هەموو گرێبەستەكان لە یاسای بودجە بە هەمیشەیی دەكرێن كە ژمارەیان 150 هەزار گرێبەستە، هەروەها كاریش دەكرێت بە زووترین كات شایستەی دارایی جووتیاران و بەڵێندەران بدرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە ستەم لە مامۆستا و فەرمانبەرانى کوردستان دەکرێت و هیچ پلە بەرزکردنەوەیەک و سەرمووچەیەکیان بۆ نابەسترێت.