ئومێد خۆشناو: دابەشكردنی غاز بە دادپەروەری لە هەولێر كێشەی كەم كردووەتەوە

:: PM:06:52:19/05/2026 ‌
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە بەشێوەیەكی دروست و تەندروست قوربانی بكەن و كوشتارگەكان بەكار بێنن. 

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئایار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، پێویستە ئەوانەی قوربانی دەكەن نەبنە كێشە بۆ خەڵكی تر، بەشێوەیەكی دروست و تەندروست قوربانییەكانیان لە جەژندا بكەن. 

ڕوونیشی كردەوە، پێویستە پاكڕاگرتنی شار لە پێشینە بێت كە لە چەند ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی رێكوپێك بەڕێوە چووە، پێویستە ئەمساڵ باشتر بێت و لە داهاتوویشدا رێنوێنی بۆ ئەوە دەردەكەین.

لەبارەی ئەوەی كە هێشتا غازی بازرگانی بۆ ماڵان نرخەكەی بەرزە، ئومێد خۆشناو گوتی، غازی بازرگانی پێوەندی بە حكوومەتەوە نییە، تەنیا ئەوە نەبێت كە ئێمە كارئاسانیمان كردووە بۆ ئەوەی كێشەكانی دابەشكردنی غاز چارەسەر بكرێن. 

گوتیشی، ئێستەیش كێشە لە دابەشكردنی غازی ماڵان هەیە، بەڵام سیستمێكی دادپەروەری پیادە دەكرێت و بەشی هەولێر 17 تانكەر غازی شلە بەڵام رۆژ هەیە تەنیا حەوت تانكەر دێت.

دووپاتی لەوە كردەوە كە لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی بە تەواوی كێشەی غاز چارەسەر بكەن.


وشە - وشه‌