داتا و زانیارییه‌كانی گرووپی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن و كۆمپانیای كیبله‌ر دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دوو كه‌شتی زه‌به‌لاحی نه‌وتهه‌ڵگری چین كه بڕی زیاتر له چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان باركردبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕین و ده‌ربازیان بوو.
دوای زیاتر له دوو مانگ چاوه‌ڕوانی و گیرسانه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌و دوو كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌ی
چین كه له نێو ژماره‌یه‌كی كه‌می كه‌شتی زه‌به‌لاحی نه‌وتهه‌ڵگربوون كه له كه‌نداو گیریان خواردووه و نه‌وتی عێراقی باركردووه، كه‌نداوی جێهێشت و به‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه تێپه‌ڕیووه كه ئێران دیاری كردووه، به‌ڵام ڕوون نییه كه باجی تێپه‌ڕینیان به ئێران داوه، یان تاران بۆ چینی هاوپه‌یمانی بێ هیچ باجێك ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی به‌و دوو كه‌شتییه چینییه داوه.
داتاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دواجار ئه‌و كه‌شتیانه كه بینراون له ئاوه‌كانی عێراق بوون، به تایبه‌ت كه‌شتی یوان گوی یانگ كه هه‌ڵگری ئاڵای چینه و له 27ی شوبات/فێبرایه‌ر واته ڕۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ بڕی ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی خامی به‌سره‌ی باركردبوو و به‌رده‌وامیشبوو له باركردنی نه‌وتی زیاتر.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو له ئه‌نجامی بۆردمان و هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، تاران گه‌رووی هورمزی داخستووه و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌شتی و 20 هه‌زار كه‌شتیوان له ئاوه‌كانی كه‌نداو گیریان خواردووه و چه‌ندان كه‌شتیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر له‌وكاته‌ی ویستوویانه به هورمز تێپه‌ڕ ببن، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌پاندووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ده‌چنه به‌نده‌ره‌كانی ئێران و له‌وێوه دێن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه به ته‌واوی جووڵه‌ی كه‌شتییوانی له‌و ڕێره‌وه ئاوییه گرنگه‌ی دنیا په‌كی بكه‌وێت.