سبەی مووچەی خانەنشینانی کرێکار لە هەولێر دابەش دەکرێت

:: PM:09:30:20/05/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕای گەیاند، سبەی پێنجشەم مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی کرێکار لە شاری هەولێر دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لقی هەولێر، ئاگاداری ئەو کرێکارانە کراوەتەوە کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان خانەنشین کراون، سبەی پێنجشەم 21ی ئایاری 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە سەرجەم کرێکارانی خانەنشینکراو کراوە، بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ، سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن.


وشە - پۆڵا مەحموود