هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستاوە

:: PM:10:03:20/05/2026 ‌

عێراق یەكێكە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی دنیا و كۆمەڵەی ئۆپێك و گرووپی ئۆپێك پڵەس بە نەوت، یەدەگێكی زۆری نەوتی هەیە، بەڵام كێشەی لە گەیاندنی نەوتەكەی بە بازاڕەكانی دنیا هەیە، چونكە دەروازەكانی هەناردنی سنووردار و خەزانی نەوت و كەشتیی نەوتبەری نییە بۆ ئەمباركردن و گواستنەوەی، بەتایبەتی لە كاتی تەنگژە و پێویستیدا، وەك ئەوەی ئێستە بە داخرانی گەرووی هورمز هەیە، شارەزایەك باسی وەستانی هەناردنی نەوت لە رێگەی ئوردنیش دەكات.

د, نەبیل مەرسوومی شارەزكای ئابووری لە پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی، تا ئێستە عێراق و ئوردن لەسەر دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە رێك نەكەوتوو، كە بڕەكەی لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە و لە سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی ناكۆكیی نێوانیان لەسەر كرێی گواستنەوە وەستاوە.

روونی كردەوە، عێراق داوای كەمكردنەوەی رسوومات لە 16 دۆلار بۆ 12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەكات و لایەنی ئوردنیش رازی نییە كەمی بكاتەوە، ئەوە لەوكاتەی عێراق مانگانە بەهۆی ئەو وەستانە زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار بەو نرخەی ئێستەی نەوت زەرەر دەكات.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل