ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایاری 2026، یەکێتیی ئەوروپا ڕای گەیاند کە بابەتی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، خراوەتە ناو لیستی سزاکانی دژی تاران.
بەپێی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکان، یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئامادەکردنی سزایە بۆ سەر ئەو بەرپرس و لایەنانەی کە ڕێگری لە ئازادیی دەریاوانی لە گەرووی هورمز دەکەن.
هەروەها یەکێتییەکە دووپاتی کردەوە کە یاسای هەڕەشەکردن لە ئازادیی دەریاوانیی پەسەند کردووە و داخستنی گەرووی هورمزی بەشێوەیەکی فەرمی خستووەتە ناو سیستمی سزاکانی سەر ئێرانەوە.
پێشتر لەمڕۆدا، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە کە بەتوندی دژی سەپاندنی ڕسووماتن لەلایەن ئێرانەوە بەسەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە پێشکەوتنی ڕێژەیی لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەدەست هاتووە.