وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆتایی بە ڕۆتین هێنا و رای گەیاند، وەرگرتنی پاسپۆرت لە چەند مانگ یان هەفتە و ڕۆژەوە، بۆ چەند خولەكێك كەم كراوەتەوە.
عەقید محەمەد عەلی حەسوون گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كردووە، بەهۆی پێڕەوكردنی سیستمی ئۆتۆماتیككردن و تەكنەلۆجیای نوێ، هاووڵاتییان دەتوانن تەنیا لە ماوەی 20 بۆ 30 خولەكدا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی وەربگرن.
دەشلبێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەم مامەڵەیە پێویستی بەچەندان هەفتە و هەندێك جار زیاتر لە مانگێك چاوەڕوانی هەبوو.
وەزارەتی ناوخۆ ئاستی دەستكەوتەكانی لەمساڵدا بەمشێوەیە پۆلێن كردووە، چاپكردنی 28 هەزار و 73 پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی و دەركردنی 76 هەزار و 588 كارتی نیشتمانیی یەكگرتوو".