"تەنیا پشتبەستن بە داهاتی نەوت ئابووری عێراق بەرەو مەترسیی گەورە دەبات"

:: PM:09:04:23/05/2026 ‌

ساڵانێكە شارەزایانی ئابووری وریایی لە پشتبەستنی نیوچە تەواوەتیی بودجە و ئابووری عێراق بە داهاتی فرۆشتنی نەوت و پشتگوێخستنی كەرتەكانی تری سەرچاوەی داهات وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری و هیتریش دەدەن، پەرلەمانتارێك ئاماژە دەكات كە مانەوەی دۆخەكە بەو شێوەیە، وڵات دەخاتە بەردەم چەند سیناریۆیەكی مەترسیدار.

موختار مووسەوی پەرلەمانتاری عێراق باسی پێنج مەترسیی سەرەكی دەكات كە هەڕەشە لە ئابووری عێراق دەكەن لە حاڵەتی تەنیا پشتبەستن بە داهاتی فرۆشتنی نەوت، لە سەروویانەوە كاریگەریی هەڵبەز و دابەزینی كتوپڕی نرخی نەوت، هەروەها ئاڵۆزی و شەڕەكان كە راستەوخۆ كار دەكەنە سەر هەناردنی نەوت و گەیشتنی بۆ بازاڕ، وەك ئەوەی ئێستە هەیە.

روونی كردەوەن جیا لەوانە گۆڕینی ئاراستەی زۆرێك لە وڵاتان بەرەو پشتبەستن بە وزەی پاك و كەمكردنەوەی پشتبەستنیان بە نەوت، بۆیە زۆرێك لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دركیان بەو گۆڕانكارییە كردووە و ماوەی سێ بۆ چوار دەیە دەستیان بە جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی داهاتیان كردووە.

 مووسەوی ئاماژەی كرد، بەپێچەوانەی ئەو وڵاتانە، عێراق هیچ هەنگاوێكی ردژی بەو ئاراستەیە نەناوە و نیوچە تەواوەتی پشتی بە نەوت وەك سەرچاوەی سەركی داهاتەكەی بەستووە و ئەوەش ئابوورییەكەی خستووەتە مەترسییەكی گەورەوە، وریایی لە بەردەوامبوون لە پشتبەستن تەنیا بە نەوت دا كە مەترسیی گەورەی بۆ سەر دوارۆژی ئابووری عێراق هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل