ئەمڕۆ دووشەم لە نووسراوێكدا هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا لە عەلی زەیدی سەرۆكی حكوومەتی عێراق دەكات بۆ رەوانەكردنی پڕۆژەیاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی بۆ پەرلەمان بە مەبەستی كەمكردنەوەی بۆشایی نێوان مووچە و كرێ لە نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت.
وەك لە
نووسراوێكی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هاتووە، حەلبووسی داوای كردووە، ماویەكی دوورودرێژە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008 و پلەبەندیی مووچە ژمارە 400ی ساڵی 2015، هەمواركردنی پێویستیان بۆ نەكراوە، ئەوە سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانی بژێویی فەرمانبەران.
ئاماژەی بۆ گرنگیی رەوانەكردنی پڕۆژەیاساكە یان هەمواركردنی یاسای ئێستە كردەوە، كە بە ئەرێنی رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی پیشەیی و كۆمەڵایەتی دەبێت و پرەنسیپی دادوەری و یەكسانی لە نێوان توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە بەهێزتر دەكات.