800 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من مووچە وەردەگرن

:: PM:02:28:26/05/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، نزیكەی 800 هەزار مووچەخۆری كەرتی گشتی مووچەی مانگی پێنج، بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا، وەك بەشێك لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بۆ بە مۆدێرنكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان و بەهێزكردنی گشتگیریی دارایی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

 تا ئێستە زیاتر لە 800,000 مووچەخۆر كارتی بانكییان وەرگرتووەتەوە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من كە 900,000 مووچەخۆری كەرتی گشتی خۆیان تۆمار كردووە لە پڕۆژەكەدا.

لە چوارچێوەی پڕۆژەكە، لەلایەن بانكە بەشدارەكان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاكێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان جێگیر كراون، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەشێوەیەكی 24 سەعاتی بتوانن پارە ڕابكێشن. وا بڕیارە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا كۆتاهاتنی پڕۆژەكە، ژمارەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە (ATM) لە هەزار ئامێر تێبپەڕێنێت كە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساكانی بانكی ناوەندی.



وشە - وشه‌