ئەمڕۆ مووچەی زۆرترین فەرمانبەر دابەش دەكرێت

:: AM:07:45:27/05/2026 ‌
بە گوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە دوێنی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان زۆرینەی فەرمانبەران مووچە وەردەگرن. 

800 هەزار فەرمانبەر مووچە لە ڕێی هەژماری من وەردەگرن، كە ئەوە كارئاسانییەكی گەورەی بۆ خەڵك كردووە تا لە هەركوێیەك بن بتوانن مووچەكانیان رابكێشن. 

ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی جەژن زۆرترین فەرمانبەر پارە دەچێتە سەر هەژمارەكانیان. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە لەڕۆژانی جەژندا دابەشكردنی مووچە لە سەعات 10ی بەیانی بەدواوە لە بانكەكان بەردەوام دەبێت.


وشە - وشه‌