لە دوێنێ تا ئەمڕۆ هەر مسقاڵێك زێڕ 30 هەزار دینار دابەزی، ئۆنسێك زێڕیش نرخەكەی چوار هەزار و 438 دۆلارە و بەردەوامیش لە گۆڕانكاریدایە.
ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئایار، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەرچەندە ئەمڕۆ بازاڕ كراوە نییە بەڵام بەپێی بازاڕى دنیا نرخ دیاری دەكرێت لە دوێنێ بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزینە.
زیاتر گوتی، هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕە.
دەشڵێت، یەك ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەكانی هەفتەدا، زیاتر لە 100 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هۆكارەكەشی نیگەرانییەكانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 950 هەزار دینارە، دوێنێ بە 980 هەزار دینار بوو.