رۆژنامەیەكی ئەمەریكی: ئێران لە مایەپووچبوون نزیك بووەتەوە و بەشی سێ مانگ پارەی ماوە

:: AM:09:06:28/05/2026 ‌
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی، لە سەرچاوەیەكی ئێرانییەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە، یەدەگی دراوی بیانی ئێران تەنیا بەشی سێ مانگ یان كەمتری ماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، رۆژنامەی وۆڵ ستریت لە زاری بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرای كردووە، یەدەگی دراوی بیانی ئێران بەشی سێ‌ مانگ یان كەمتر دەكات ئەگەر حاڵەتی شەڕ نەبێت. دووپاتیشی دەكاتەوە تاران وەك ناوەندی سیاسی، ناتوانێ‌ بۆ ماوەیەكی دیاری نەكراو لە شەڕ بەردەوام بێت و گەلی ئێرانیش تاهەتایە بەرگەی ئابڵۆقەی ئەمەریكا ناگرن.

شەڕی ئێران لە 28ی شوباتی رابردوو هەڵگیرسا و 40 رۆژی خایاند، لە سەرەتای نیسانەوە تا ئێستە ئەمەریكا و ئێران ئاگربەستیان كردووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدانانێكی سنووردار لە بەندەر عەباسی باشووری ئێران رووی داوە.

 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل