بە هۆی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بە رێژەی 3% بەرز بووەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 97 دۆلار.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، هێزەكانی ئەمەریكا و ئێران چەند هێرشێكی دژ بەیەكتریان ئەنجام دا، ئەمەیش راستەوخۆ كاریگەریی بەسەر نرخی نەوت هەبوو لە بازاڕەكانی دنیادا. نرخی خاوی برێنت گەیشتە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، واتە بە نزیكەی 3% بەرز بووەوە.
نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس گەیشتە 91 دۆلار، ئەویش بە هەمانشێوە نزیكەی 3% بەرز بووەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر چەند شوێنێكی بەندەر عەباس لە باشووری ئێران، لە وەڵامدا سوپای پاسداران بە درۆن و مووشەك هێرشی كردە سەر بنكەیەكی ئەمەریكا لە كوێت.