مه‌سعوود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووپاتی له گرنگی به‌ڕێوه‌بردنی زیره‌كانی بازاڕ له وڵاته‌كه‌ی كردووه، تا ڕێگری له هه‌ڵئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان بگیرێت و هاوكات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌یشی ڕاسپاردن كه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنپێكانی كۆتوبه‌ندی سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵات بكه‌ن و به دوای ڕێگه‌ی شوێنگره‌وه له باكوری وڵات بگه‌ڕێن.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه
پزیشكیان دووپاتی له گرنگی به‌كارهێنانی زۆرترین توانای به‌نده‌ره‌كانی باكور كردووه، كه ڕێڕه‌وی بازرگانی نوێ و جێگره‌وه بدۆزنه‌وه و سوود له توانای وڵاتانی دراوسێی وه‌ك پاكستان و ڕووسیا و ئازه‌ربایجان وه‌ربگرن، بۆ گه‌ره‌نتی هاورده‌كردنی ئه‌و كاڵانهیانهی له ناوخۆی ئێران داواكاری زۆریان له‌سه‌ره.
هاوكات داوای له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه په‌له بكه‌ن و به خێرایی ڕێككه‌وتن له‌و بوارانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ واژوو بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ركۆماری ئێران وه‌زیری كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه، كه گرووپی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی كاڵا جۆراوجۆره‌كان له ناوخۆی ئێران پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له كه‌مبوونه‌وه و قۆرخكاری بگیرێت و پرۆسه‌ی ده‌ركردنی بڕیار ئاسانتر بكرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی مه‌سعوود پزیشكیان فه‌رمانی به دروستكردنی كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنی كاڵاكان به خێرایی كردووه و پرۆسه‌ی كڕین و هاورده‌كردنی كاڵاكانیش به خێرایی و گونجاو پێویسته به‌ڕێوه ببرێن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئابووری ئه‌و وڵاته بخنكێنێت و ناچاری بكات كه سازش بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام ئێران تا ئێسته به‌رانبه‌ر به گه‌مارۆكانی ئێران خۆڕاگره و گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یانتوانیوه چۆك به ئێران دا بده‌ن.