حوسێن تاڵیب بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئاستی خستەڕووی بەنزینیان لە بازاڕەكان لە 33 ملیۆن لیترەوە بۆ 40 ملیۆن لیتر بەرز كردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 30ی ئایار، حوسێن تاڵیب لە لێدوانێكیدا بۆ
ماڵپەڕی ئاژانسی عێراق ئاشكرای دەكات، لە دوو رۆژی رابردوودا ئاستی بەرهەمهێنان و خستەڕووی بەنزین لە بازاڕەكانی ناوخۆی عێراق زیاد بووە، ئەمەیش لە پێناو دابینكردنی پێویستی هاووڵاتییان.
لە ماوەی رابردوودا خواستێكی زۆر لەسەر بەنزین هەبوو، ئەمەیش قەرەباڵغیی لە بەنزیخانەكانی عێراق دروست كردبوو.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی سووتەمەنی ئاشكرای دەكات، پێشتر 33 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرایە بازاڕەوە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا ئەم بڕە بۆ 40 ملیۆن لیتر بەرز كراوەتەوە.