بڕیاری لێخۆشبوون و داشكاندن دەرچوو

:: AM:11:39:31/05/2026 ‌
بۆ بازرگانان بڕیاری داشكان دەرچوو، هەر بازرگانێك تەنیا ساڵی 2025 قەرزار بێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و تەنیا پێویست دەكات رسووماتی ساڵی 2026 بدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 31ـی ئایار، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان، بە مەبەستی سووككردنی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی ئەندامان و هاندانی زیاتری كەرتی تایبەت، بڕیاری داشكاندن و لێخۆشبوون دەرچوو.

زیاتر گوتی، داشكانەكە پاكتاوكردن و لێخۆشبوونی رسووماتی ساڵانی رابردووە، كە بڕیار درا تەنیا رسووماتی ساڵانی (2025 - 2026) لە بازرگانان وەربگیرێت، هەروەها هەر بازرگانێك تەنیا ساڵی 2025 قەرزار بێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و تەنیا پێویست دەكات رسووماتی ساڵی 2026 بدات.

باسی لەوەش كرد، ئەم بڕیارە گشت جۆرەكانی ناسنامەی بازرگانی دەگرێتەوە، تەنیا جۆری (دەڵاڵی) نەبێت كە بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا تاوتوێ بكرێت و بڕیاری لێ بدرێت.

روونی كردەوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسا و رێنوێنییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستانە، لە 1ـی حوزەیرانی 2026 تا 30ـی تشرینی دووەمی 2026 جێبەجێ دەكرێت.


وشە - رامیار جەواد