وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق بە هاوكاریی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاریی نێودەوڵەتی (GIZ)، ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی "قەرزدانی گشتگیر" بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە بچووك و مامناوەندەكان كە لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
عەتوور مووساوی بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق، لەبارەی پێدانی قەرز بە ژنان بۆ دروستكردنی پڕۆژە، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.
عەتوور ڕای گەیاند، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق بە هاوكاریی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاریی نێودەوڵەتی (GIZ)، ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی "قەرزدانی گشتگیر" بۆ پاڵپشتیكردنی كارگە بچووك و مامناوەندەكان بە سەرپەرشتیی ژنان.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانجی پڕۆژەكە بەهێزكردنی ژنانە لە ڕووی ئابووری و ئاسانكاری بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دارایی خۆیان، لەگەڵ گرنگیدان بە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە ئیدارییەكان و ئاسانكردنی ڕێكارەكان، هەروەها كەمكردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ ئەوەی لەگەڵ بارودۆخی ژیاندا بگونجێت.