شەڕی 40 رۆژەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەڵاوسانێكی گەورەی لە دوای خۆی بۆ خەڵكی ئێران جێهێشتووە، هەڵاوسانەكە بەشێوەیەك ژیانی ئەستەم كردووە، زۆرینەی دانیشتووانی وڵاتەكە توانای كڕینی پێداویستی رۆژانەیان نەماوە.
داتاكانی ناوەندی ئاماری ئێران بڵاویان كردەوە، بازاڕی وڵاتەكە بووەتە ئاگر و هاووڵاتییان دەست بۆ هەرچی دەبەن، چەندان جار نرخی زیاتر بووە، بەردەوامیش نرخی پێداویستییەكانی رۆژانە گرانتر دەبن.
بەپێی ئامارەكان، گۆشتی مەڕ یەك كیلۆی بووەتە 850 هەزار بۆ 900 هەزار تمەن، گۆشتی گوێرەكە یەك كیلۆی 650 هەزار بۆ 700 هەزار تمەن، گۆشتی مریشك یەك كیلۆی 95 هەزار بۆ 105 هەزار تمەن، برنجی ئێرانیی پلە یەك كیلۆی 120 هەزار بۆ 140 هەزار تمەن، برنجی هاوردەكراو یەك كیلۆی 60 هەزار بۆ 70 هەزار تمەن، تەبەقی هێلكە 30 دانەیی 110 هەزار بۆ 130 هەزار تمەن، شیر یەك كیلۆی 38 هەزار بۆ 42 هەزار تمەن، ماست یەك كیلۆی 55 هەزار بۆ 65 هەزار تمەن، پەنیر 500 گرامی 60 هەزار و تمەن، ڕۆنی شلی یەك لیتری 75 هەزار بۆ 85 هەزار تمەن، چای هاوردەكراو (500 گرامی 190 هەزار بۆ 230 هەزار تمەن، شەكر یەك كیلۆ 45 هەزار بۆ 55 هەزار تمەن، دۆشاوی تەماتە یەك كیلۆی 65 هەزار بۆ 75ه ەزار تمەن.
شەڕی 40 رۆژە گوشارێكی بێوێنەی خستووەتە سەر مووچەخۆران و كرێكاران و تەواوی خەڵكی ئێران، بەجۆرێك كە كڕینی پێداویستی سەرەكی رۆژانە لە توانای 80%ی خەڵكی ئێراندا نەماوە.