فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتێنكدا ئاشكرای كرد، كه به‌غدا په‌نای بۆ چاپكردنی 25 تریلیۆن دیناری تری عێراقی بردووه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی ببێته‌وه و هۆشداریشی دا كه به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته ده‌بێته هۆی كاره‌ساتێكی دارایی له وڵات، به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی زۆری داهاتی نه‌وت.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
شه‌رقییه" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی، به‌رده‌وامبوونی مانه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به داخراوی هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووری له عێراق ده‌كات، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای حكوومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری مووچه ده‌بێت له ماوه‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ی گه‌رووی هورمز كۆتایی نه‌یه‌ت.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت په‌نای بردووه بۆ چاپكردنی 25 تریلیۆن دیناری تر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گوشاری دارایی، ئه‌و هه‌نگاوه توانای دارایی له عێراق بۆ 125 تریلیۆن دینار به‌رز ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا پێشتر دیناری عێراقی ته‌نیا 100 تا 104 تریلیۆن دیناری له بازاڕ هه‌بوو. سه‌ره‌رای چاپكردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی دینار، به‌ڵام تا ئێسته بانكی ناوه‌ندی به فه‌رمی ئه‌و زانیارییه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
حوسێن ئه‌وه‌یشی گوت، چاپكردنی دینار چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كه ناكات، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵئاوسان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له بازاڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كڕین له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پاره‌داركردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئێسته له پاره‌ی یه‌ده‌گ و سه‌نه‌دات و قه‌رزی ناوخۆیی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، به‌هۆی نه‌بوونی داهاتی پێویست بۆ دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌مساڵیش ته‌نگژه‌ی هورمز به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا ته‌نگژه‌ی دارایی له عێراق به ئاستێكی مه‌ترسیدار دروست ده‌بێت.