پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكرێت

:: PM:07:48:07/06/2026 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم فالح ساری وەزیری دارایی عێراق دەستكردن بە خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی لە دوای تەواوبونی رێوشوێنە پێویستە داراییەكان بۆ خەرجكردن راگەیاند، ئەوەش بۆ مسۆگەركردنی گەیشتنی پارەكە بۆ تەواوی جووتیاران لە هەموو پارێزگاكان.

وەزیری دارایی دووپاتی كردەوە كە ئەو هەنگاوە بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیارانی عێراق و ئاسایشی خۆراكی نیشتمانی دێت، بەرجەستەی پابەندیی حكوومەت بە فەراهەمكردنی مافی جووتیاران و پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ دەكات، وەك یەكێك لە گرنگترین كۆڵەكەكانی ئابووریی نیشتمانی.

وەزیری دارایی ستایشی هەوڵی جووتیارانی كرد بەهۆی زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دووپاتی لە بەردەوامیی وەزارەتەكەی كردەوە لە پاڵپشتیكردنی ئەو كەرتە گرنگە و دابینكردنی پێویستییەكانی سەرخستنی. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل