ئۆپیك پڵەس هەناردەی نەوت زیاد دەكات و پشكی عێراقیش دیاری دەكات

:: AM:09:34:08/06/2026 ‌
ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس بڕیاری دا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە حەوت وڵاتی ئەندام لە ڕێكخراوەكە، ڕۆژانە 188 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوت زیاد بكەن، پشكی عێراقیش لەو ڕێژەیە 26 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.

سەلیم ڕوكابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕای گەیاند، لە مانگی داهاتووەوە ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس، 188 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوت زیاد دەكات، پشكی عێراقیش لەم ڕێژەیە ڕۆژانە 26 هەزار بەرمیل دەبێت.

خراوی ئۆپیك پڵەس بە ئامادەبوونی باسم محەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پشكی عێراقیش زیاد بكرێت.

عێراق بەهۆی گەرووی هورمزەوە توانای هەناردەی بەتەواوی كەم بووەتەوە و ئێستە تاكە دەروازەی بۆ هەناردەی نەوت كوردستان و سووریایە، ئامانجی حكوومەتی عێراق ئەوەیە رۆژانە ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردە توركیا و سووریا بكات و دووپاتیشی دەكاتەوە، ئێستە نزیكەی 60%ی ئەو بڕە هەناردەی ئەو دوو وڵاتە دەكرێت.

ئەو بڕە نەوتەی ئێستە لە رێگەی بۆڕییەكانی نەوتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی بە تانكەر هەناردەی سووریا دەكرێت، لە 650 هەزار بەرمیلی رۆژانە نزیك دەبێتەوە و ئەمەیش دەكاتە 60%ی ئەو بڕەی كە حكوومەتی عێراق وەك ئامانج دیاری كردووە.



وشە - سۆران عەزیز