زێڕ تەواو هەرزان بوو

:: AM:09:58:10/06/2026 ‌
لە دوێنێوە‌ تا ئەمڕۆ هەر مسقاڵێك زێڕ 30 هەزار دینار لە  نرخەكەی دابەزی، ئۆنسێك زێڕیش نرخەكەی چوار هەزار و 200 دۆلارە و بەردەوامیش لە گۆڕانكاریدایە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی حوزەیران، شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، زێڕ زۆر هەرزان بووە، بازاڕی دنیا نرخەكە دیاری دەكات، لە دوێنێ‌وە بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزینە.

زیاتر گوتی، هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕە.
 
دەشڵێت، یەك ئۆنسە زێڕ لە دوایین رۆژی مامەڵەكانی هەفتەدا، زیاتر لە 200 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 2٪ دابەزی و هۆكارەكەشی نیگەرانییەكانە لەسەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 905 هەزار دینارە، دوێنێ‌ بە 940 هەزار دینار بوو.


وشە - رامیار جەواد