عێراق كۆمپانیایەكی تری نەوت دادەمەزرێنێت

:: PM:02:50:14/06/2026 ‌
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری مووسڵ رای گەیاند، لە وادەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوتی لە شاری مووسڵ نزیك بوونەتەوە و بەمنزیكانە بە ناوی "كۆمپانیای نەوتی نەینەوا" دادەمەزرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی حوزەیران، پارێزگاری مووسڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە وادەی دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نەینەوا نزیك بوونەتەوە و دووپاتیشی كردەوە، دامەزراندنی كۆمپانیاكە لە چەندان رووەوە سوودی بۆ ئابووری شارەكە دەبێت.

لە مووسڵ جگە لە كێڵگەی نەوتی گەیارە، چەندان كێڵگەی تر هەیە، بەڵام ئێستە تەنیا گەیارە نەوت بەرهەم دەهێنێت. بەرپرسانی مووسڵ چەندان ساڵە بە ئامانجی پێشخستنی كێڵگەكانی تر بیر لە دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نەینەوا دەكەنەوە.

لە عێراق چەندان كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت هەیە لەوانە كۆمپانیا باكور، كۆمپانیای باشوور، كۆمپانیای ناوەڕاست، كۆمپانیای زیقار و كۆمپانیای نەوتی میسان.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل