پەرلەمانتارێكی عێراق رای گەیاند كە سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنوێنی راستەوخۆی بە وەزارەتی دارایی داوە بۆ پەلەكردن لە خەرجكردنی پارەی جووتیاران بۆ وەرزی 2025 لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعات، دووپاتی كردەوە كە پارەكە گەیشتووەتە ژمارەیەك پارێزگا بۆ دەستكردنی بە خەرجكردنی.
موزەر كەرەوی پەرلەمانتاری عێراق گوتی، سەرۆك وەزیران رێنوێنی بە وەزارەتی دارایی داوە بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی بەپەلەی پێویست بۆ خەرجكردنی شایسەی دارایی جووتیاران تایبەت بە وەرگرتنی گەنم، روونی كردەوە كە پارەكە گەیشتووەتە هەندێك لە پارێزگاكان لەوانە دیالە.
ئاماژەی كرد، دەیان ملیار دینار رەوانەی بانكە حكوومەتییەكان كراوە و چاوەڕوانی تەواوبوونی رێوشوێنە ئیدارییە تایبەتەكانی لیژنەی ناوەندی تایبەت دەكات، بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی چەكەكان بەپێی میكانیزمێكی دیاریكراو، بەو پێیەی پرۆسەی خەرجكردنی پارەكە لە سبەیەوە دەست پێ بكات.
كەرەوی دووپاتی كردەوە، ئەو پارە هی وەرزی رابردووە، كە سەرەڕای بەڵێنەكانی حكوومەتی پیشوو خەرجكردنی دوا كەوت، ئەوەش بە نەرێنی كاری كردە سەر دۆخی بژێوی زۆرێك لە جووتیاران و بووە هۆی زیادبوونی بارگرانیی دارایی و قەرزەكانیان، ئێستە حكوومەت پابەندە بە چارەسەركردنی دۆسیەی شایسە داراییەكانی حووتیاران بۆ وەرزەكانی داهاتوو، سەرۆك وەزیرانی بەڵێنی داوە دواكەوتنی پارەی جووتیاران دووبارە نەبێتەوە و پارەكەیان لە وادەی دیاریكراوی خۆی پێ بدرێت، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ كەرتی كشتوكاڵ و سەقامگیریی ئابووری لە ناوچەكە كشتووكاڵییەكان.