داتاكانی چاودێری جووڵەی كەشتیوانی دووپات لەوە دەكەنەوە، كەشتییەكی هەڵگری غازی سروشتی شل كە لەلایەن كۆمپانیای پترۆنتی هیندی بەكرێ گیراوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بە گەرووی هورمز تێپەڕی، ئەمەیش یەكەم كەشتییە لە دوای گەیشتنە ڕێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران بە گەرووەكە تێپەڕ ببێت.
بەگوێرەی داتاكانی چاودێری كەشتیی هەڵگری غازی سروشتی "
دیشا"، هەڵگری بارێكی غازی سروشتییە و لە بەندەری ڕەئسلفانی قەتەر دەستی بە جووڵە كردووە و غاز بۆ كۆمپانیای پترۆنێتی هیندستان دەگوازێتەوە.
داتاكانی كۆمپانیای كبلەر و گرووپی بۆسەكانی لەندەن دووپات لەوە دەكەنەوە، ڕۆژی یەك و دووی ئادار/مارسی ڕابردوو، ئەو كەشتییە بڕێكی زۆر غازی سروشتی لە قەتەر بار كردووە و تا ئێستە لە ئاوەكانی كەنداو ماوەتەوە، بەهۆی داخراوی گەرووی هورمزەوە.
تا ئێستە كۆمپانیای پترۆنێتی هیندستان هیچ لێدوانێكی لەسەر تێپەڕینی كەشتییەكە نەداوە و سەرچاوەیەكی ئاگادار گوتی، بڕیارە كەشتییەكە بگاتە ناوچەی داهیچ لە هیندستان و لەوێ بگیرسێتەوە.
ئەمە یەكەم كەشتیی بازرگانییە بە گەرووی هورمز تێپەڕێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئەمەریكا و ئێران گەیشتنە ڕێككەوتن و بەگوێرەی ڕێككەوتنەكەیش، دەستبەجێ شەڕ و گرژییەكان لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ وەستان و گەرووی هورمز كرایەوە و گەمارۆی دەریایی ئەمەریكایش هەڵگیرا.