عێراق داوا لە توركیا دەكات گرێبەستی بۆڕییە نەوتییەكان نوێ بكاتەوە

:: AM:11:13:15/06/2026 ‌
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی داوای لە توركیا كردووە بۆ ماوەی ساڵێك رێككەوتنی بۆری نەوتی كەركووك- جەیهان درێژ بكرێتەوە كە مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.

 ئەمڕۆ دووشەم 15ی حوزەیران، عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای دەكات، عێراق داوای كردووە بەلایەنی كەمەوە ساڵێك رێككەوتنی بۆڕیی نەوتی كەركووك- جەیهان نوێ بكرێتەوە.

ئەو رێككەوتنە كە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو لە نێوان توركیا و عێراق كراوە، ساڵی رابردوو توركیا بڕیاری كۆتاهێنانی دا و لە 27ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.

عەلی نزار باسی لەوەیش كردووە، هێشتا عێراق و توركیا لەسەر رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێ بۆ هەناردەی نەوتی كەركووك لە رێگەی توركیاوە رێك نەكەوتوون.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل