سندووقێکی 300 ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە ئێران دروست دەکرێت

:: PM:09:21:16/06/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 16ی حوزەیرانی 2026، ئاژانسی "رۆیتەرز" ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران، پلانی دروستکردنی سندووقێکی وەبەرهێنان بە بەهای 300 ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتنی چوارچێوەییی نێوان ئەمەریکا و ئێران پلانی دروستکردنی سندووقێکی تایبەت بە بەهای 300 ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت، ئەوەش بە مەبەستی هاندانی وەبەرهێنان لە ئێران.

زیاتر ڕوونی کردەوە، سندووقەکە دەست بە کارەکانی ناکات تا ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان تاران و واشنتن واژوو نەکرێت، ئاماژەی بەوەش دا کە سندووقەکە قەوارەیەکی تایبەت دەبێت و هیچ پاڵپشتییەکی دارایی حكوومەتی وەرناگرێت، هەروەها بەتەواوی جیاوازە لە دانوستانەکانی تایبەت بە پارە سڕکراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر تاران گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمەریکا ڕاگەیاندبوو، و مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی ئێران دووپاتی کردەوە کە بڕیارە ڕۆژی هەینیی داهاتوو ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات واژوو بکرێت.

لە لایەکی ترەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و کازمی غەریب ئابادی جێگری، تەواوبوونی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو لایەنیان ڕاگەیاند، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دانوستان لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان، لە کاتێکدا سەرچاوە ئێرانییەکان باسیان لە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمزیش کردووە دوای واژووکردنی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە


وشە - پۆڵا مەحموود