ناوی مادەكانی بەشەخۆراكی نوێ‌ بڵاو كرایەوە

:: AM:11:03:18/06/2026 ‌
بڕیارە لە 21ـی حوزەیران دەست بكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەیەكی تری خۆراك، مادە بەشەخۆراكییەكانیش ئاشكرا كرا كە شەش مادە لە خۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بڵاوی كردەوە، بەمنزیكانە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی سەبەتەی چوارەمی ساڵی 2026 .

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە بریكارەكان دەتوانن لە ڕۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوو  سەردانی بانكی جنوب ئیسلامی بكەن و  پارە بخەنە سەر ڤیزە كارتەكەیان .

هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە لیستی مانگی چوار دەستی كەوتووە، ئەم مانگە شەش مادەی خۆراكی دیاری كراوە.

مادەكان بریتین لە شەكر یەك كیلۆ، زەیت یەك لیتر، برنج سێ‌ كیلۆ، نیسك نیو كیلۆ، ئارینۆك نیو كیلۆ و دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

لە عێراقدا بڕیارە ئەمساڵ تەنیا هەشت بەشەخۆراك دابەش بكرێت، ئەوەیش بەپێی ئەو سیاسەتەی عێراق لە دابینكردنی خۆراك گرتوویەتییەبەر.



وشە - رامیار جەواد