حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئێستە زیاتر لە ملیۆنێك مامەڵەی پارەدان لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە ئەنجام دراون، ئەمەش بەرەوپێشچوونێكی گرنگە لە پارەدانی دیجیتاڵی، لەو كاتەوەی پرۆگرامەكە ڕاگەیەنراوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی پارەی پسوولەكانی كارەبای خۆیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پێنج بانك و چوار جزدانی دیجیتاڵی بدەن، كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
پرۆگرامی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئی-پسوولە، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەنراوە.