دوو بەرپرسی كەرتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێلگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بۆ ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز بووەتەوە و دووپاتیشی دەكەنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم ئاستە بە دوو ملیۆن بەرمیل دەگات.
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیران دوو بەرپرسی عێراقی بە ئاژانسی
رۆیتەرزیان راگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بە بڕی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە و بەمەیش ئاستەكەی بە ملیۆنێك و 750 هەزار بەرمیل گەیشتووە.
ئەو بەرپرسانە دەڵێن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو كەشتانەی نەوتی عێراق بار دەكەن، ئاستی بەرهەم هێشتا بەرز دەبێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەگات ئەمە تەنیا لە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور.
عێراق بەر لە جەنگی ئێران بڕی چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە دەكرد، كەچی بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز بۆ ملیۆنێك و 300 هەزار دابەزی و لەو ماوەیەشدا عێراق پەنای بۆ بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و هەناردەی تەنكەری نەوتی بۆ سووریا برد، تا كەمێك ئاستی هەناردەی بەرز بكاتەوە.