به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی داوه له هاریكاریكردن و كاركردن له‌گه‌ڵ گرووپێكی دارایی بۆ نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی و پاره‌داركردنی تیرۆریستان، ئه‌مه‌یشی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به ئاراسته‌یه‌كی دروست ناوبرد.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" گوتی، دوای چاوخشاندنه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به سیسته‌می عێراق بۆ نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر، دواجار عێراق ڕازی بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ گرووپی دارایی "ئێف ئه‌ی تی ئێف" كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ورد و ستراتیجیتر سیسته‌می نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان نه‌هێلێت.
زیاتر گوتی، به‌غدا به كرده‌یی هه‌نگاوی ئه‌رێنی ناوه و ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه تا پابه‌ندی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن، كه گرووپه دارایییه‌كه دایده‌ڕێژێت، هانی عێراقیش ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام بێ له‌و جموجۆڵه ئه‌رێنی و خێرایانه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كاری تایبه‌تی ئه‌و گرووپه داراییه.
جێی باسه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له ڕیزی هه‌ره دواوه‌ی بوونی شه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵییه و به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی بوونه‌ته كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته.