لە ئاگەدارییەكدا بۆ خەڵكی كۆیە، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە چوار بانكی شارەكە یەكدەخرێن و دەكرێن بە یەك.
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و كۆمپانیا و سەوداكارانی بەشی ڕەوەنی تایبەت و بەشی پاشەكەوت دەكەنەوە بەهۆی یەكخستنی چوار بانك بۆ یەك بانك كە لە ئێستەدا ناوی بانكی زانكۆی كۆیەیە لە ناو باڵەخانەی بانكی كۆیە ئەو ئەژمارانەی لە بانكەكە هەبوو لە پێشوو گوازرایەوە بۆ بانكی ناوبراو هەركەس ویستی جووڵەی هەیە بەدانان یان ڕاكێشان سبەی یەكشەم سەردانی بانكی ناوبراو بكات بە هەمان ژمارەی ئەژمێری پێشووی.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە هەموو ئەو كەسانەی لە پێشتر مووچەی خانەنشینی مەدەنی و پێشمەرگە و خاوەنپێداویستی تایبەتیان لە بانكی باواجی بووە هەر لەوێ دەمێنێتەوە، تا دەكرێتە هەژماری من .