فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرای كرد، له دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه و دوێنێش 55 كه‌شتی توانیویانه به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕن.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه، ئه‌و 55 كه‌شتییه‌ی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕیوون، هه‌ڵگری زیاتر له 17 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خام بوون و نه‌وتیان گه‌یانده بازاڕی وزه له دنیا.
گه‌یشتنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وتی خام به بازاڕی وزه كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێ له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی وڵاتان له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به تایبه‌ت له به‌نزین و كیرۆسین "سوته‌مه‌نی فڕۆكه" كه وڵاتانی ئه‌وروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی تری دنیایش تووشی گرفتی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو دوای بۆردمانكردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه، له تۆڵه‌ی ئه‌مه تاران گه‌رووی هورمزی به ڕووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان داخست، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه زیاتر له 20%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی دنیا به‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه‌وه ده‌گه‌یشته بازاڕه‌كان، به‌وهۆیه‌وه كورتهێنانی زۆر له بوونی نه‌وتی خام له دنیا دروست بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی مایه‌پووچبوون و به ده‌یان هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. به‌ڵام دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، دووباره گه‌رووه‌كه به رووی كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كرایه‌وه.