خەریكە عێراق دەستی بە چاكسازییەكان لە بوارە ئابووری و دارایی و بانكییەكان دەكات و تا ئێستە چەندان رێوشوێنی وەرگرتووە، لەپێشەوەیان گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ بانكەكە رای گەیاند كە لە بەرنامە چاكسازییەكەی بە مەبەستی سەقامگیركردنی دارایی و دراوی و پەرەپێدانی كەرتی بانكی بەردەوام دەبێت.
بەپێی
بەیاننامەیەكی بانكەكە، ئەوان سوورن لەسەر پاراستنی سەقامگیریی نرخی دراوە بیانییەكان و دابینكردنی دۆلاری پێویست و یاسایی بەپێی مەرج و رێككارە نێودەوڵەتییە پێڕەوكراوەكان، هەوڵە چاكسازییەكان لە چەند تەوەرێكن، لەپێشەوەیان دۆسیەی یەكخستنی بانكە عتێراقییەكانی كار لەسەر حەواڵەی دەرەكی دۆلار دەكەن، كاتێك رێوشوێنە پێویستەكان تەواو بوونە، لەبارەی چاكسازی لە چاودێری و رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پاڵپشتیكردنی تیرۆرەوە.
ئاماژەی كرد، بۆیە ئەو دۆسیە گەیشتووەتە دواقۆناغەكانی بۆ یەكخستنەوەیان بەشێوەیەكی بەهەنگاو و رێكوپێك، بەو شێوەیە توانای ئەو بانكانە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بەرز دەكاتەوە، هاوكات پێوەندییەكانیان لەگەڵ دامەزراوە داراییە دەرەكییەكان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەهێزتر و فرەوانتر دەكات.
سەبارەت بە دابینكردنی دۆلار بانكەكە گوتی، سوورین لەسەر بەردەوامیدان لە دابینكردنی پێویستییەكانی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لە دراوی بیانی بەپێی چوارچێوە یاسایی و رێككارییە پێڕەكراوەكان، بەوشێوەی ببێتە مایەی ئاسانكاری لە حەواڵەی دەرەكی و پڕكردنەوەی پێویستییە یاساییەكانی دۆلار بۆ چالاكییە ئابووری و بازرگانییەكان.