شارەزایەك: زیاتر لە ملیۆنێك بیانی مووچەیان لەسەر بودجەی عێراقە

:: PM:07:27:23/06/2026 ‌

یەكێك لە كێشە گەورەكانی عێراق جیا لە گەندەڵی و خراپیی ئیدارەدان و دواخستنی تەنگژە و كێشەكان، پشتبەستنە بە كارمەندی دەرەكییە لە پڕۆژە جیاجیاكان و لەبەر هۆكاری جیاواز، شارەزایەكی بواری نەوت باسی چارەنووسی مووچە لە عێراق دەكات و پێی وایە چارەسەركردنی ئەو بابەتە پێوەندی بە توانای حكوومەت لە نەهیشتنی گەندەڵی و چاكسازیی ئابوورییەوە هەیە.

حەمزە جەواهیری شارەزای بواری نەوت ئاماژە دەكات كە حكوومەتی عێراق دەستی كردووە بە پێداچوونەوە بە هەندێك دەروازەی خەرجییەكان كە بارگرانییان خستووەتە سەر بودجەی گشتیی وڵات، ئاشكرای كرد كە ملیۆنێك و 250 هەزار بیانی مووچە و دەرماڵە بە ناوی جیاجیا لە عێراق وەردەگرن، جیا لەوەی كەسانێك چەند مووچەیەكیان هاوكات هەیە و لە لایەنی جیاواز وەری دەگرن و ئەوەش پێچەوانەی یاسایە. 

روونی كردەوە، ئەگەر حكوومەتی بتوانێت لە چارەسەركردنی ئەوانە سەركەوتوو بێت، دەبێتە هۆكارێكی گرنگ لە سووككردنی گوشارەكانی سەر بودجەی گشتیی وڵات، بۆیە هەڵسەنگاندنی چارەنووسی مووچە و خەرجییەكانی حكوومەت پێوەستە بە ئەنجامی بەرنامەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازیی ئیداری كە دەوڵەت دەستی بۆ بردووە.

جەواهیری ددانی بەوەدا نتا كە تا ئێستە دۆخی ئابووریی عێراق بە چەند هۆكارێكی دەرەكی و ناوخۆییەوە كاریگەرە، ئەوەش وای كردووە پێشبینیكردنی ورد لەبارەی دوارۆژی خەرجییەكانی حكوومەت بۆ قۆناغی داهاتوو زەحمەت بێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل