نەوت بەردەوامە لە دابەزین

:: AM:09:13:24/06/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا، جارێكی تر ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیك بووەوە لە نرخی بەر لە هەڵگیرسانی جەنگ لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئەمەیش بەهۆی دەركەوتنی ئاماژەی تێپەڕینی ژمارەیەكی زۆری كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمزەوە.

بەگوێرەی داتاكانی بازاڕی وزە، ئەمڕۆ چوارشەم خامی برنت 37 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی بە 76 دۆلار و 71 سەنت فرۆشرا، هاوكات نەوتی خامی تێكساس 36 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی گەیشتە 72 دۆلار و 85 سەنت. دوێنێ سێشەمیش نرخی هەردوو جۆرەكەی نەوتی خام دۆلارێك دابەزین و ئێستەیش نرخەكەی گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مانگی ئادار مارسەوە.

هۆی دابەزینی خێرا و بە پەلەی نرخی نەوت، بەهۆی واژووكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لە نێوان ئەمەریكا و ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز، هەروەها هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوو دێت.

نۆمۆمیچی ئاكوتا پسپۆری بواری ئابووری لە كۆمپانیای میسۆبیشی یو ئێف جەی بۆ توێژینەوە و ڕاوێژ بەخشین گوتی، هێوربوونەوەی گرژییەكانی ئەمەریكا و ئێران و كرانەوەی گەرووی هورمز و جووڵەی كەشتییەكان، هۆی دابەزینی نرخی نەوتە، چاوەڕوانیش دەكرێت زیاتر نرخی نەوت داببەزێت و بگاتەوە بۆ ئاستی پێش دەستپێكردنی جەنگ.


وشە - باز ئه‌حمه‌د