داوایەكی زەیدی لە سەردانەكەی بۆ واشنتن ئاشكرا دەبێت

:: PM:08:52:28/06/2026 ‌

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی داهاتوو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمانی بگاتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆ ببێتەوە، بڕیارە لەو سەردانە چەندان دۆسیەی گرنگ باس بكرێن، سەرچاوەیەك ئاماژە دەكات كە بڕیارە زەیدی داوا لە ئەمەریكا بكات دەستبەرێكی دارایی عێراق بە بەهای 30 ملیار دۆلار كە لە ئەمەریكا دەستی بەسەردا گیراوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی خراپی دارایی عێراق ئازاد بكرێت.

بەپێی سەرچاوەكە تەوەری سەرەكیی سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتن ناساندنەوەی پێوەندییەكانە لە نێوان بەغدا و واشنتن، واتە دیاریكردنی شێوەی پێوەندییەكان بە شێوەیەكی روونتر، جیا لە تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی ئابووری و وەبەرهێنان، لەوانە لابردنی حجزی سەر  دەستبەرێكی دارایی عێراق بە بەهای 30 ملیار دۆلار كە لە ئەمەریكا دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە كە ئەو بڕە پارە بۆ ماوەی شەش مانگ بەشی دابینكردنی خەجیی گشتیی دەكات، واتە مووچە و خەرجییەكانی تر، هەروەها ئەو هەنگاوە كێشەی دارایی عێراق و زیانەكانی لە ئەنجامی داخرانی گەرووی هورمز و دۆزینەوەی رێگەیتری هەناردنی نەوتەكەی لە رێگەی وڵاتانی داروسێ چارەسەر دەكات.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل