ئەمڕۆ یەکشەم 28ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و ڕێکارە نوێیەکان بۆ بریکارەکانی خۆراک.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بەم نزیکانە و بەدیاریکراوی لە دوای 1ی تەمووزی 2026، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی (وەجبەی) چوارەمی ساڵی 2026.
بۆ ئەم مەبەستە، ئاماژە بەوە دراوە کە بریکارەکانی خۆراک دەتوانن لە بەیانییەوە کە ڕۆژی دووشەم 29ی حوزەیران دەکات، سەردانی بانکی (جنووب ئیسلامی) بکەن و پارە بخەنە سەر ڤیزاکارتەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند تێبینییەکی بۆ بریکارەکان خستووەتە ڕوو، لەوانە:
1. سەبارەت بە ڕێژەی پارەکە، پێویستە بریکار بۆ هەر نەفەرێک وەکوو مانگی پێشتر پارە بخاتە سەر ڤیزاکارتەکەی.
2. وا باشترە بریکار بەگوێرەی ژمارەی نەفەرەکانی، بڕێک پارەی زیاتر بخاتە سەر ڤیزاکارتەکەی، ئەویش لەبەر زیادبوونی ژمارەی نەفەرەکان.
3. پێویستە بریکارەکان پاکانەی باج و دەرامەت (تەئید زەریبە) لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاریی خۆراک، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دروست کراوە.