وەزارەتی بازرگانی: تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان 277 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

:: PM:12:12:02/07/2026 ‌
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، پرۆسەی كڕینەوەی گەنمی جووتیاران بەردەوامە، تا ئێستە كۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 277 هەزار و 695 تۆن و 680 كیلۆگرام.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو بڕە گەنمەی تا ئێستە وەرگیراوە، ڕێژەی 55%ـی كۆی ئەو پشكە پێكدەهێنێت كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە كە بڕەكەی 400 هەزار تۆنە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی بازرگانی، دابەشبوونی بڕی گەنمی وەرگیراو بەپێی پارێزگاكان بەم شێوەیەیە:

دهۆك: 96 هەزار و 450 تۆن و 280 كیلۆگرام.
هەولێر و گوێڕ: 94 هەزار و 947 تۆن و 800 كیلۆگرام.
سلێمانی: 86 هەزار و 297 تۆن.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش كرد، لە چوارچێوەی ئاسانكاریی بۆ جووتیاران، ئێستە سایلۆی كۆیە خراوەتە خزمەت و بەمنزیكانەش هەردوو سایلۆی زاخۆ و هەڵەبجە، دەكەونە كار و دەست بە وەرگرتنی گەنم دەكەن.



وشە - سۆران عەزیز