ماڵپەڕی كەناڵی عەرەبیە ئاشكرای دەكات، عێراق پڕۆژەی تەواوكردنی بەندەری فاو بە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان دەدات، ئەمەیش دوای ئەوە دێت ساڵانێك بوو ئێران رێگریی لە تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە دەكرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، ماڵپەڕی كەناڵی عەرەبیە ئاشكرای کرد وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی پڕۆژەی تەواوكردنی بەندەری گەورەی فاو بەو كۆمپانیا جیهانییانە بدات كە پسپۆڕن لە بواری دروستكردنی ژێرخانی دەریایی.
ئەوەیش روون كراوەتەوە، كاری تەواوكردنی پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی پێنج شۆستەی تری دەریایی.
پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو، بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتجییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت ئێران رێگریی لە تەواوكردنی دەكات، چونكە بە تەواوبوونی پڕۆژەكە زیان بەر بازرگانی و بازاڕەكانی ئێران دەكەوێت.