وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووباره سزای به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران سه‌پانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو وڵات، مۆڵه‌تی تا 21ی ئاب/ئۆگه‌ستی دا تا ئێران ئازادانه نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و بفرۆشێت، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و دووباره سزا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران سه‌پێنرایه‌وه.
هۆكاری دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵگری نه‌وت و غاز له گه‌رووی هورمز.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه
گوتی، جموجۆڵه‌كانی ئێران له گه‌رووی هورمز قبووڵكراو نییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و سزای زۆر قورس و كوشنده‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای واژووكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سزاكانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تا 21ی ئاب/ئۆگه‌ست له‌سه‌ر نه‌وتی ئێران هه‌ڵگرت، به‌وهۆیه‌وه ئێران ده‌یتوانی ئازادانه و بێ كێشه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و بیفرۆشێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه یاداشتی لێكگه‌یشتن پێوه‌سته به جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه، ئه‌گه‌ر تاران به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكات و ڕه‌فتاره‌كانی خۆی باش نه‌كات، ئه‌وا هیچ سوودێك له‌و رێككه‌وتنه نابینێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپاتی كرده‌وه، كه دانوستانكارانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن و نیازپاكی خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.