به‌هۆی بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی دنیا به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبووه‌وه و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریشی لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به په‌له گرژییه‌كان به‌ره‌و هێوربوونه‌وه هه‌نگاو نه‌نێن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وتی خامی برنت دۆلارێك و 38 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 75 دۆلار و 54 سه‌نت، هاوكات نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا دۆلارێك و 37 سه‌نت زیادی كرد و به‌رمیلێكی به 71 دۆلار و 81 سه‌نت فرۆشرا.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی
نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دوێنێ ئێران هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتی بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز، كه ڕێڕه‌وێكی ئاوی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
له وه‌ڵامی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كانیش، ئه‌مه‌ریكا شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 80 ئامانجی ئێرانی به چه‌كی ورد پێكا، ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرد و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌حرێن و كوێت بۆردمان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گرژییانه وای كردووه كه گه‌یشتنی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو بۆ بازاڕی وزه‌ی دنیا كێشه‌ی بۆ دروست ببێت، به‌مه‌یش نه‌وت له بازاڕ كه‌م ده‌كات و له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یشدا نرخی نه‌وت زیاتر و زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر گرژییه‌كان خێرا كۆتاییان پێ نه‌هێنرێت.