كارەبای سلێمانی: 185 هەزار و 822 هاوبەشی كارەبا لە رێگەی ئی پسوولە پارەیان داوە

:: PM:01:21:08/07/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕای گەیاند، بەپێی ئامارەكانی كاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پارەدانی كارەبا لە ڕێگەی جزدانەكانی كارتی بانكی ڕوو لە زیادبوونە و ئێستە گەیشتووەتە زیاتر لە 185 هەزار كەس.

لە ئامارەكەدا هاتووە كە لە سەرەتای كەوتنەكاری ئەپی ئی پسوولە تا پێنجی تەمووزی 2026، زیاتر لە 185 هەزار و 822 هاوبەشی كارەبا لە رێگەی ئی پسوولە پارەی كارەبایان داوە.

دەشڵێت، ئەم زیادبوونە و پارەدانی ئەلیكترۆنی، ئاماژەیە بۆ ئاشنابوونی هاووڵاتییان بە سوودەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، كە تێیدا هاووڵاتییان كاتێكی زۆرین بۆ دەگەڕێتەوە و پێویست ناكات سەردانی بنكەكان بكەن بۆ پارەدان، هاوكات پارەدان لە رێگەی ئی پسوولەوە هیچ عموولەیەك وەرناگیرێت.



وشە - سۆران عەزیز