ئابووریناسێكی عێراقی دەڵێ، "قەبارەی نەخیتینەی عێراق لە ماوەی چوار ساڵ بە رێژەی 38 % زیادی كردووە، زیادبوونەكەیش لە یەكە گەورەكانە واتە لە 25 هەزاریی و 50 هەزاريی كە ئەمەیش ئاماژەیەكی باش نییە"
مەنار عوبەیدی ئابووریناسی عێراق ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەڵێ، "لە نیسانی 2022 تا نیسانی 2026 قەبارەی نەختینەی عێراق بەگوێرەی زانیارییەكانی بانكی ناوەندی عێراق بە رێژەی 38 % زیادی كردووە" بە گوتەی ئەو لە ساڵی 2022 بڕی پێنج ترلیۆن و 800 ملیار پارە لە بانك دەركراوە، كەچی لە 2026 شەش ترلیۆن و 300 ملیار دەركراوە.
بەمەیش قەبارەی نەخیتینەی عێراق لە 81 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ 113 ترلیۆن دینار بەرز بووەتەو كاغەزی دراوی هەر تاكێكیش بە تێكڕایی لە 120 كاغەز بۆ 141 بەرز بووەتەوە، بەهاكەیش بۆ هەر كەسێك لە ملیۆنێك و 800 هەزار بۆ دوو ملیۆن و 510 هەزار بەرزبووەتەوە"
بە بڕوای عوبەیدی كێشە گەورەكە لە زیادبوونی نەختینەی عێراق ئەوەیە زۆربەی پارەكە یەكە گەورەكانن واتە 50 هەزاریی و 25 هەزاریین، كەچی پارەی مامناوەند پێنج هەزاریی و 10 هەزاریی زیادی نەكردووە.
سەبارەت بە 50 هەزاریی بەشێكی زۆری پارەكە پێكدەهێنی، لە 2022 نزیكەی 319 ملیۆن كاغەزی لێ چاپ كراوە، كەچی لە 2026 ئەو بڕە بۆ 941 كاغەز بەرز دەبێتەوە، پشكی هەر تاكێكیش لەو كاغەزە لە حەوت بۆ 21 كاغەز بەرز بووەتەوە.
سەبارەت بە 25 هەزاریی كەمتر زید بووە دوو ملیۆن كاغەز چاپ كراوە كەچی لە 2026 بووەتە دوو ملیۆن و 100 هەزار كاغەز.
10 هەزاریی كەمتر دەركراوە، لە 2022 935 كاغەزی ئەو پارەیە دەركراوە، كەچی لە 2026 بووەتە 878 ملیۆن كاغەز، هەروەها پێنج هەزاریی زۆرترین پاشەكشەی لە نێو پارەكان كردووە لە 2022 954 ملیۆن بووە كەچی لە 2026 بووەتە 691 ملیۆن.
لەنێو یەكە بچووكەكانیش هەزار دیناریی لە 718 ملیۆن كاغەزەوە بۆ 775 ملیۆن زیادی كردووە، هەروەها 250 هەزارییش زیادی كردووە لە 795 ملیۆن بۆ 818 ملیۆن كاغەز، كەچی 500 دینار كەمی كردووە 147 ملیۆن كاغەز چاپ كراوە لە 2026 بۆ 145 ملیۆن و 400 هەزار كەمی كردووە.
ئەمە بە شێوەی ساڵانە بەم جۆرە پارەكە بەمشێوەیە چاپ كراوە، دوای خستنەڕووی ئەو زانیارییانە مەنار عوبەیدی سەرنجی خۆی دەدات و دەڵێ، "گەشەكردنەكە رێك نییە، زاڵبوونی یەكە گەورەكان ئاماژەیەكی ئابوورییە بۆ ئەوەی كە هەموو پارەكە دوور لە سیستەمی بانكی بەرەو هەڵگرتن دەچێت و لەبری ئەوەی دەستاودەست بكات لە خولانەوەی ئابووریدا". سەرنجێكی تر لەبارەی یەكە بچووكەكان ئەوەیە،"گەشەنەكردنی یەكە بچووكەكان بە شێوەیەك كە لەگەڵ گەورەبوونی قەوارەی نەخینە بێت، ئەوا مانای ئەوەیە چالاكی راستەقینەی ئابووری و بازرگانی سستە، بۆیە دەبێت لە بابەتی دەركردنی پارە پێداچوونەوە بۆ سیاسەتی نەختینە بكرێت بە شێوەیەك پێویستی راستەقینەی بازاڕ لەبەرچاو بگیرێت، هانی یەكخستنی دراو لە سیستەمی ئابووری و بانكی بدرێت".