"بەهۆی مەسروور بارزانییەوە بەرهەمی ناوخۆیی 70% لە خۆبژێوی زیاترە"

:: PM:04:49:11/07/2026 ‌
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لە ماوەی حەوت ساڵدا لە بەرهەمی هێلكە ڕۆژانە لە دوو هەزار كارتون بەرهەم بۆ 21 هەزار بەرزبووتەوە، لە كاتێكدا خۆبژێویمان پێ دابین نەدەكرا ئێستە  %70 بەرهەمەكە لە خواستی ناوخۆ زیاترە.

ئەمڕۆ شەموو 11ی تەمووز، فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی، گوتی، دیدگای سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵ و بەتایبەت سامانی ئاژەڵ ئیلهام بەخشی سەرەكی بوو بۆمان لە بەرەوپێش بردنی  كەرتەكە.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە ماوەی حەوت ساڵدا لە بەرهەمی هێلكە ڕۆژانە لە دوو هەزار كارتون بەرهەم بۆ 21 هەزار بەرزبووتەوە، لە كاتێكدا خۆبژێویمان پێ دابین نەدەكرا ئێستە  %70 بەرهەمەكە لە خواستی ناوخۆ زیاترە.

هەروەها روونی كردەوە كە لە بەرهەمی مریشكدا لە 130 تۆن بۆ320 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە و خۆبژێویمان تێپەراندا و %50بەرهەمەكە لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە لە قەڵەوكردنی گۆلك لە وزەی بەرهەم هێنانی 21 هەزار  بۆ130 هەزار سەر بەرزبووە.

"تەنیا لە ماوەی حەوت ساڵدا لەبەرهەم هێنانی شێر و بەروبومەكانی ئێستە بەفرگر و ساردكەەوەی ماركێتەكان جمەیان دێت لە بەرهەم شیرەمەنی پڕۆژەكانی كوردستان جگەلە بەرهەمی ئالیك و پڕۆژەی دایكانە و سەربرخانە و پڕۆژەكانی سامانی ئاژەڵ" فیراس سدیق وای نووسیوە.


وشە - وشه‌