پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبان و كەرتی شارەوانی، یەكێك لە كارە لە پێشینەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان، گەشەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی و بەستنەوەی شار و شارۆچكەكان بەیەكەوە. ئەم پڕۆژانە گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو شارەكاندا دروست دەكەن.
پڕۆژەكانی ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەكان
لە بواری ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەكان، كۆی گشتیی پڕۆژەكان بریتین لە 1,271 پڕۆژە، بە گوژمەی 5.322 ترلیۆن دینار و بە درێژیی 5,940 كیلۆمەتر ڕێگە. لەم ژمارەیەشدا 810 پڕۆژە بە گوژمەی 1.057 تریلیۆن دینار و بە درێژیی 3,055 كیلۆمەتر ڕێگە تەواو كراون. هەروەها 461 پڕۆژە بە گوژمەی 4.265 تریلیۆن دینار و بە درێژیی 2,885 كیلۆمەتر ڕێگە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بەپێی دابەشكاریی جیۆگرافی بۆ پڕۆژەكانی دەرەوەی شارەكان، ئامارەكان بریتین لە:
هەولێر: 296 پڕۆژە، 2.24 تریلیۆن دینار، 2,234 كیلۆمەتر.
سلێمانی: 426 پڕۆژە، 832 ملیار دینار، 1,287 كیلۆمەتر.
دهۆك: 158 پڕۆژە، 1.05 تریلیۆن دینار، 960 كیلۆمەتر.
هەڵەبجە: 54 پڕۆژە، 216 ملیار دینار، 224 كیلۆمەتر.
گەرمیان: 108 پڕۆژە، 705 ملیار دینار، 314 كیلۆمەتر.
سۆران: 106 پڕۆژە، 96.4 ملیار دینار، 625 كیلۆمەتر.
ڕاپەڕین: 105 پڕۆژە، 110.5 ملیار دینار، 225 كیلۆمەتر.
زاخۆ: 14 پڕۆژە، 60.4 ملیار دینار، 73.5 كیلۆمەتر.
پڕۆژەكانی شارەوانی؛ گەشەپێدانی شەقام و پردی ناو شارەكان
لە كەرتی شارەوانیدا كار بۆ چەندان سێكتەر كراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
شارەوانی: 2,747 پڕۆژە بە گوژمەی 3.4 تریلیۆن دینار.
ئاو و ئاوەڕۆ: 3,139 پڕۆژە بە گوژمەی 2.8 تریلیۆن دینار.
گەشتوگوزار: 164 پڕۆژە بە گوژمەی 89 ملیار دینار.
شوێنەوار: 19 پڕۆژە بە گوژمەی 797 ملیۆن دینار.
شەقام و پردی ناو شارەكان: 2,248 پڕۆژە بە گوژمەی 2.05 تریلیۆن دینار.
هەروەها كۆی گشتی پڕۆژەكان لە شارەوانییەكاندا بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەش بوون:
هەولێر: 2,779 پڕۆژە بە 3.2 تریلیۆن دینار.
سلێمانی: 872 پڕۆژە بە 1.6 تریلیۆن دینار.
دهۆك: 1,591 پڕۆژە بە 681.5 ملیار دینار.
هەڵەبجە: 101 پڕۆژە بە 112 ملیار دینار.
ڕاپەڕین: 242 پڕۆژە بە 121.5 ملیار دینار.
سۆران: 182 پڕۆژە بە 282 ملیار دینار.
گەرمیان: 195 پڕۆژە بە 221.6 ملیار دینار.
زاخۆ: 107 پڕۆژە بە 100.2 ملیار دینار.
هەرێم: 16 پڕۆژە بە 20 ملیار دینار.
ئەندازەی هاتوچۆ؛ گەشەی چەندایەتی و چۆنایەتی
لە چوارچێوەی بەرزكردنەوەی ئاستی سەلامەتی و ڕێكخستنی هاتوچۆدا، ئەم دەستكەوتانە بەدی هاتوون:
دانانی 21.6 هەزار هێمای هاتوچۆ.
1.5 هەزار بەربەستی كەمكردنەوەی خێرایی.
2,729 كیلۆمەتر هێڵكاریی ڕێگە و شەقام.
296 كیلۆمەتر هێڵكاریی پەڕینەوەی پیادە.
68 كیلۆمەتر پەڕینەوەی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەكان.
60 پرد و ژێرپردی پەڕینەوە.
جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی 2022ـەوە ئامارەكانی هاتوچۆ لەلایەن تیمەكانی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێن، هەروەها سەتان كیلۆمەتر ڕێگەی تری پەڕینەوە و هێڵكاریی شەقامەكان لە چوارچێوەی پڕۆژەكاندا ئەنجام دراون.