بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بڕە پارەیەكی تری گەنم خەرج بكرێت، پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە و دێتە ناردن.
مستەفا عانی وەزیری بازرگانیی عێراق رای گەیاند، حكوومەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شایستە داراییەكانی جووتیاران، هەروەها عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران، ڕاستەوخۆ و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، چاودێریی پرۆسەكە دەكات بۆ دەستەبەركردنی مافی جووتیاران.
باسی لەوەش كرد، شایستە داراییەكانی هەردوو وەرزی بەبازاڕكردنی 2025 و 2026 بە شێوازی گوژمەی مانگانە خەرج دەكرێن، بۆیە هەر بڕە پارەیەك لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بگاتە دەستیان، دەستبەجێ و بێ دواكەوتن بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەن.
هاوكات ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە "وشە"ـی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەكاری كردووە گوژمەیەكی تر شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج بكات.
زیاتر گوتی، تا ئێستە بڕەكە دیاری نەكراوە كە پشكی هەرێمی كوردستان چەندە.
ئەوەی زانراوە ئەو پارەیە بۆ ساڵی 2025 و 2026 دەبێت، بۆ خێراكردنی پرۆسەكە و چارەسەركردنی كێشەكان، وەزارەتی بازرگانی لیژنەیەكی پسپۆڕی بە سەرۆكایەتیی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری ئابووری پێكهێنا، لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە دەكەن و هاوئاهەنگییەكانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەهێزتر بكات.