بڕیاری خەرجكردنی مووچە درا

:: PM:12:02:13/07/2026 ‌
كەمێك پێش ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی دا، یەكەی ژمێریاری ئەو وەزارەتە راسپێردرا دەست بەرێكارەكان بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی كەوتووە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی دا.

ئەوەیش زانراوە، یەكەی ژمێریاری ئەو وەزارەتە راسپێردراوە بۆ ئەوەی دەست بەرێكارەكانی خۆی بكات.

بەپێی گوتەی بەرپرسانی دارایی عێراق، هۆكاری دواخستنی مووچە بۆ نەبوونی پارەی پێویست بوو لە بانكەكان، بۆیە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواخراوە.


وشە - رامیار جەواد