مانگی شەش 836 هەزار و 500 فەرمانبەر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

:: AM:10:45:14/07/2026 ‌
لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشدا، 836 هەزار و 500 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، پرۆسەكە بەردەوامە و بەمزووانە سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستان لە رێگەی "هەژماری من"ەوە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئامارەكان ژمارەی بەشدارانی "هەژماری من" ئێستە نزیك بووەتەوە لە ملیۆنێك مووچەخۆر. زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە لە بانكەكان تۆمار كراون.

بەگوێرەی دواین داتای هەژماری من، 99٪ فەرمانبەرانی مەدەنی، 98٪ سەربازی و 91٪ـی خانەنشینان لە پڕۆژەكە تۆمار كراون، ڕۆژ دوای ڕۆژیش داتاكان ڕوو لە هەڵكشانن، ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی مووچەكانیان بە دیجیتاڵی دەكەن زیاتر دەبێت.

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشدا، 836 هەزار و 500 مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، هاوكات 895 هەزار مووچەخۆر كارتی بانكیان وەرگرتووەتەوە، 638 ئامێری ڕاكێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دانراون.



وشە - سۆران عەزیز